٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی زیاتر لە 50 چەكداری داعش گەیەندرانە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO- شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكان میحوەری باشیكیان بە سەختی بۆردوومان كرد و بەرەبەیانیی ئەمڕۆیش لە میحوەری وانكێ هێرشێكی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە تێك شكێندراوە و لە ئاكامدا بە دەیان چەكدار كوژراون و بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا مەفرەقی عەززاوییان لە میحوەری باشیك بە سەختی بۆردوومان كردووە و لە میحوەری وانكێیش هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێك شكاندووە و لە ئاكامدا ژمارەیەك چەكدار كوژراون.
ئەو زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 50 تەرمی چەكدارانی داعش گەیەندراونەتەوە ناو مووسڵ.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار