كۆبوونەوەی نێوان حكوومەت و پەرلەمان لەبارەی نرخی بەنزینەوە دوا خرا

هەولێر-kdp.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ حكوومەت و پەرلەمان لە بارەی دانانی نرخی نوێی بەنزینەوە كۆ ببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی شەممە دوا خرا.
لەم بارەیەوە ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (بەیار دۆسكی) بە kdp.info-ی راگەیاند، بە هۆی سەرقاڵیی حكوومەتەوە، كۆبوونەوەی نێوان حكوومەت و پەرلەمان لەبارەی دانانی نرخی نوێی بەنزینەوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دوا خرا.
(دۆسكی) گوتیشی، "چەند پێشنیازێكمان لەباری نرخی بەنزینەوە داوەتە حكوومەت، لەوانە یەك جۆری بەنزین و یەك نرخ بێت و جۆری دووەمیش دوو جۆری بەنزین بێت لەگەڵ دوو نرخی جیاواز، ئەمەیش لەسەر حكوومەت دەمێنێتەوە و چی بۆ هاووڵاتیان باش بێت ئەوە دەكەین".
بڵند ئیبراهیم




