٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری دادگەی تێكساس، كڕیاری نەوتی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاری دادگەی تێكساس سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان و كڕیاری نەوتیش زیاتر دەكات.

بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (د. رزگار محەممەد) بە kdp.info-ی راگەیاند، لە ڕووی یاساییەوە پێویستی نەدەكرد حكوومەتی بەغدا لە دەرەوەی عێراق سكاڵا لەسەر هەرێمی كوردستان تۆمار بكات، چونكە دادگەی فیدراڵی ئەو پرسەی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان یەكلا كردووەتەوە.

(د. رزگار) گوتیشی، بڕیارەكەی دادگەی تێكساسی ئەمەریكا سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان و كرانەوەی دەرگایە بە ڕووی كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ ئەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكڕن.
ئەوەیشی خستە رشوو كە، هەر چەندە ئێستا ناوچەكە بە هۆی شەڕەوە هەندێك ئاڵۆزە، بەڵام ئەو بڕیارە سەركەوتنێكی یاساییە بۆ هەرێمی كوردستان و بازاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمیش فراوانتر دەكات.

دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتی تێكساس لەسەر داوای حكوومەتی عێراق، دادگە لە بەرژوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا و داواكارییەكەی بەغدایشی رەت كردەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار