٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێك: پێویستە بەغدا مووچەی هەموو مانگەكان بۆ هەرێم رەوانە بكات، نەك هیی دوو مانگ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info- پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، "وەزیری دارایی بە زارەكی بڕیاری داوە كە مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران بۆ هەرێم رەوانە بكات، بەڵام ئێمە بەوە رازی نابین و دەمانەوێت مووچەی تەواوی مانگەكان بدەن".

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (د. ئەردەلان نورەددین) بە kdp.info-ی راگەیاند، "بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بووەتە بەشێك لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ، وەزیری داراییش باسی لەوە كردووە كە مووچەی دوو مانگ رەوانە دەكەن، بەڵام ناتوانن ئێمە بەوە رازی بكەن و پێویستە مووچەی هەموو مانگەكان بدەن، چونكە ئەوان پارەیەكی زۆریان خەرج كردووە و دەیانەوێت بە ئێمەی واژۆ بكەن".
(د. ئەردەلان) ڕوونیشی كردەوە، ئەوەیش تاوەكو ئێستا نەبووەتە بڕیار و وەزیری دارایی تەنیا بە زارەكی باسی لەوە كردووە كە مووچەی دوو مانگ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، هەشت مانگە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە و هەرێمیش لە داهاتی نەوت و ناوخۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەكات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار