دادگەی ئەمەریكا لە بەرژوەندیی هەرێم بڕیاری دا.. بەغدا لە دۆسیەی نەوتدا دۆڕاندی

هەولێر-kdp.info- دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتی تێكساس لەسەر داوای حكوومەتی عێراق، دادگە لە بەرژوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا و داواكارییەكەی بەغدایشی رەت كردەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا كەشتییەكی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ویلایەتی تێكساس و حكوومەتی عێراقیش داوای كرد دەست بەسەر ئەو كەشتییەدا بگیرێت، چونكە نایاساییە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر ئەو كەشتییە راگیرا تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوە دەكرێت، بۆیە لە ئێستادا ئەو پرسە لە بەرژوەندیی هەرێم یەكلا بووەتەوە و بەغدایش دۆڕاندی.
بە گوێرەی بڕیاری دادگە بێت، ئێستا هەرێمی كوردستان دەتوانێت ئەو نەوتە بفرۆشێت كە بە یەك ملیۆن بەرمیل دەخەمڵێندرێت و بەغدایش نەیتوانی دادوەری تێكساس رازی بكات دەست بەسەر ئەو نەوتەدا بگیرێت.
بڵند ئیبراهیم




