٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەیدەر عەبادی: چەکدارکردنی پێشمەرگە مەترسیدار نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP:INFO-  (حەیدەر عەبادی)-ی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێشوازی لە هەماهەنگیی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرد بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش و جەختیشی کردەوە لەوەی کە، کیشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور چارە دەکات. هاوکات ڕایگەیاند کە، چەکدارکردنی پێشمەرگە هیچ مەترسیێکی نییە و  بە هەماهەنگییە لەگەڵ بەغدا.
(عەبادی) هاوکات دەڵێ، ئەو دانوستانانەی لەگەڵ لیستەکاندا بەڕێوە براون ئەرێنی و بنیاتنەرن، گەشبینیی خۆیشی لە گەیشتن بە دیتێکی هاوبەش بۆ کارنامەی حکوومەت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نیشان دا.
ئەو ئاماژەیشی بە پێویستیی پەرەدان بە متمانە لە نێوان لیستەکان لە داهاتوودا دا و بە گرینگ وەسفی کرد. گوتیشی "من پابەند دەبم بە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور."
لەسەر (عەبادی) پێویستە تا 11-ی ئەیلوول-سەپتەمبەر، پێکهێنانی اکبینەی نوێی حکوومەتی نوێ ڕادەستی سەرۆککۆمار بکات و دواتر بدرێتە پەرلەمان تا دەنگی لەبارەوە بدرێ.
(حەیدەر عەبادی) لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا هەروەها گوتی، "دەمانەوێ حکوومەتێک پێک بێنین کە هەموو تواناکان و پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت و وەزیر عێراقی بێ و دوور بێ لە پێکهاتەیەکی تاییفی، داوایشم لە لیستەکان کردووە باشترین کاندید بۆ پۆستەکان دەستنیشان بکەن."
ڕاسپێردراوی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، ئاماژەیشی بە پێویستیی مانەوەی چەک لەدەست دەوڵەت دا و گوتی "ڕێ بە گرووپە چەکدار و میلیشیاکان نادەین چەکیان لەدەست بێ، تەنیا لە چوارچێوەی دەوڵەتدا نەبێ."
ئەو پێوەست بە چەکدارکردنی پێشمەرگەیش گوتی، "دانی چەک بە پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدایە و جێی مەترسی نییە."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار