گوتەبێژی حکوومەت دەربارەی پرسی دامەزراندنی 2 کارمەند بۆ نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى ڕوونکردنەوەی دا

هەولێر-KDP.INFO- (سه‌فین دزه‌یى) دەربارەی پرسى یاساییبوونى دامه‌زراندنى دوو كارمه‌ند بۆ نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ڕاگه‌یاندووە، "دامه‌زراندنه‌كه له ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كراوه كه ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى، بۆ پرسى پله‌كانیشیان مامه‌ڵه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ده‌كرێ هه‌موار بكرێته‌وه.
دەقی لێدوانەکە:
ده‌رباره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌سه‌ر پرسى یاساییبوونى دامه‌زراندنى دوو كارمه‌ند بۆ نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندندا هاتوونه‌ته ئاراوه.
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ڕاگه‌یاند: دامه‌زراندنه‌كه له ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كراوه كه ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى، بۆ پرسى پله‌كانیشیان مامه‌ڵه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ده‌كرێ هه‌موار بكرێته‌وه.




