كۆمەكی خەڵكی ئاكرێ گەیشتە دەست ئاوارە ئێزدییەكانی شنگال و زوممار

ئاكرێ-kdp.info- ئەمڕۆ ئەو كۆمەك و یارمەتییەی كە لە لایەن خەڵكی دەڤەری ئاكرێوە بۆ ئاوارە ئێزدییەكان كۆ كرابووەوە كە ئێستا لە شارۆچكەی سێمێل نیشتەجێن، بەسەریاندا دابەش كرا.
بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی ئاكرێ (ئیحسان خۆشەوی) بۆ kdp.info گوتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قایمقامی شارۆچكەی ئاكرێ (جەوهەر عەلی) و بەرپرسانی حكوومی لە دەڤەرەكە، ئەو كۆمەك و هاوكارییەی كە لە لایەن خەڵكی دەڤەری ئاكرێوە بۆ ئاوارە ئێزدییەكان كۆ كرابووەوە كە ئێستا لە شارۆچكەی سێمێل نیشتەجێن، بەسەریاندا دابەش كرا.
گوتیشی، هاریكارییەكە بریتی بوو لە كەلوپەلی خواردەمەنی و ناوماڵ و پێداویستییەكانی دیكە، كە لە رێگەی كەمپینێكەوە كۆ كرابووەوە و كەمپینەكەیش لەلایەن قایمقامییەتی ئاكرێ و ئەوقاف و بەشێك لە دەزگا میرییەكانی دیكە ڕاگەیەندرابوو.
ساڵح محەممەد تەیرۆ




