٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی پەرلەمان: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆسایدی ئێزدی و مەسیحییەكان هاتوونەتە سەر خەت

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.INFO- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمان لەسەر ئاستی جیاواز و دیپلۆماتی توانی وڵاتانی زلهێز و ڕێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان بهێنێتە سەر خەت و لە تاوانی جینۆسایدی شنگال و ئاوارە مەسیحییەكانی ناوچە كوردستانییەكان ئاگاداریان بكاتەوە. دەشڵێت، "لەگەڵ كۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆ بووینەوە و لە ڕەوشی ئاوارەكان و ژیانی مەسیحی و كاكەیی و كەمە نەتەوەییەكانی تر و تاوانەكانی داعش بەرامبەریان ئاگادارمان كردنەوە".

ئەم گوتانەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (د. یوسف محەممەد سادق) لەمیانی كۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەمڕۆ دووشەممە 25-ی ئابی پەرلەمانی كوردستاندا هات، كە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنە تایبەتەكانی پەرلەمان لەسەر ڕووداوەكانی ڕابردووی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان و ژیانی ئاوارەكان و پرسی بە جینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال.
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی دەستپێكردنی كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەماندا، سەرۆكی پەرلەمان داوای لە مەسیحی و ئێزدی و كاكەیی و كەمە نەتەوایەتییەكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق كرد، وڵات جێ نە‌هێڵن، چونكە "ئەم وڵاتە هیی هەمو لایەكمانە و كوردستان بەو هەمەڕەنگی و فرە مەزهەبی و كولتوورییەوە جوانە، ئەم هەمەڕەنگی و فرەییە وای كرد كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەگژاچوونەوەی تیرۆرستاندا هاوكاریمان بكەن".

هەواڵی پەیوەندیدار