خورماتوو.. سێ هێرشی داعش تێك شكێنران

خورماتوو-KDP.INFO- شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سێ میحوەرەوە هێرشیان بردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە خورماتوو، بەڵام هێرشەكان تێك شكێنران و تیرۆریستان زیانێكی زۆریان پێ گەیشت.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆیستانی داعش لە چەند میحوەرێكەوە هێرشیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە خورماتوو برد، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێئاكام بوون و تێك شكان.
گوتیشی، "تیرۆریستان (8) كوژراو و (13) برینداریان هەیە، ئەم داستانەیش بە خوێنی شەهیدێكی سەربڵند و (5) بریندار لە هێزەكانی پێشمەرگە تۆمار كرا".
رائید (فارووق) زیاتر ڕوونی كردەوە، هەلیكۆپتەرە جەنگییەكانی عێراق بە هەڵە بۆمبێكیان فڕێداوەتە گەڕەكی (خاسەدارلی) كە تەنیا خەڵكی سڤیلی لێ نیشتەجێیە، لە ئاكامدا (8) هاووڵاتی بریندار بوون.
هیوا حوسێن ئەمین




