٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانیان هاوخەمیی خۆیان بۆ گەلی ئەمەریكا دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  پاش سەرپەڕاندنی ڕۆژنامەنووسی ئەمەریكایی(جیمس فۆڵی)، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بە گردبوونەوەیەكی جەماوەری، كوردسانیان هاوخەمیی خۆیان بۆ گەلی ئەمەریكا دەربڕی.
بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی گشتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە هەلێر و ژمارەیەكی زۆری ڕۆژنامەنووس و رووناكبیری كوردستان و كەسوكاری شەهیدان، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات لە پاركی شەهید (سامی عەبدوڕەحمان) لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەك بۆ ڕێزلێنان لە گیانی ڕۆژنامەنووسی ئەمەریكایی(جیمس بۆڵی) كە بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە سەربڕدرا، ساز كرا.. سەرەتای  مەراسیمەكە بە سروودی ئەی ڕەقیب و سروودی نیشتیمانیی ئەمەریكا دەستی پێ كرد، دواتر چەندین وتار خوێندرانەوە.
شایانی باسە كوردستانیان بەم مەراسیمە، نیگەرانی و هاوخەمیی خۆیان بۆ گەلی ئەمەریكا دەربڕی و جەختیان كردەوە كە هەردوو میللەت یەك دوژمنی هاوبەشیان هەیە.
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار