٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە چوونە دەرەوەی کەسانی تەمەن 18 تا 30 ساڵی قەدەخە کرد

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.INFO-  دەستەی نیوخۆی کانتۆنی جەزیرەی سەربە پەیەدە، بڕیارێکی گشتاندووە و ئاراستەی ئاساییشی گشتیی ئیدارەکەی خۆی کردووە و تێیدا داوا دەکات کە، نابێت ڕێ بە هیچ هاووڵاتیێکی تەمەن نێوان 18 بۆ 30 بدرێت بچنە دەرەوەی وڵات، مەگەر ڕەزامەندیی لە ئیدارەکەیان وەرگیرابێ.
بەیاننامەکەی کانتۆنی جەزیرەی پەیەدە کە دانەیەکی دەست کەوتووە، هاوکات دەڵێ، "بەپێی ئەم نووسراوەی کە لە دەستەی بەرگری و پاراستنی خۆجێی پێمان گەیشتووە، داواتان لێ دەکەین، گشتاندنێک دەر بکەن بۆ کۆی بنکە و بەشەکانی ئاساییش لە کانتۆنەکەتان، تا ڕێ بە هیچ نووسراوێک نەدرێت کۆچ بکەن، هەروەها ڕۆیشتنی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان 18-30 ساڵییە قەدەخە بکەن، تەنیا لە کاتێکدا نەبێ کە نووسراوی ئیدارەی تۆماری سەربە دەستەی بەرگری پی بێ، ئەوکاتیش دەبێ سەردانی نزیکترین بنکەی ئاساییش بکات بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندییان."
شیاوی باسە، ئەم بڕیارە گشتێندراوە چەند ڕۆژێکە دەر کراوە و پاش بڕیاری ئەو کانتۆنە دێ کە پێوەستە بە یاسای خزمەتی زۆرەملێی چەکدارکردن.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار