٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆی ناوچەكانی پێشووی سنووری مەخموور، كەوتوونەتەوە دەست پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور هەموو ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵ كردوونەتەوە كە پێشتر لە ژێر دەستیدا بوون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) بە kdp.info-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كردووەتە سەر چەكدارانی داعش و توانیویانە ناحیەی باقرتێن و گوندەكانی دەوروبەری كۆنتڕۆڵ بكەنەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر كەوتبوونە دەست چەكدارانی داعشەوە".

عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، "بە گرتنەوەی باقرتێن و دەوروبەریشی، لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان كۆنتڕۆڵ كردوونەتەوە كە پێشتر لە دەست هێزەكانی پێشمەرگەدا بوون، بەڵام بە شێوەیەكی كاتی و بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە داگیر كرابوون، ئێستایش هێزەكانی پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگیر كراون".

بڵند ئیبراهیم    

هەواڵی پەیوەندیدار