کۆبۆن نەما و چوارشەممەیش نرخ بۆ بەنزین دادەنرێت.. نەوتیش بە نرخی جارانی دابەش دەکرێ

هەولێر-KDP.INFO- لیژنەی باڵای نەوت و غازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رێك كەوتن، كە لەمەودوا كار بە كۆبۆنی وەرگرتنی بەنزین نەكرێت. هاوکات بڕەنەوتی پێویست بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستان و بە نرخی جاران دابین دەکرێ و کوالێتیى به‌نزین و گازوایل کۆنترۆڵ ده‌کرێن، سه‌رپێچیکاران سزا ده‌درێن. (د.شێرکۆ جەودەت) دەڵێت، چوارشەممە، نرخی نوێ بۆ بەنزین دیاری دەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان(د.شێرکۆ جەودەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ بووینەوە و تێیدا داوامان کرد کە نرخی بەنزین بکرێتە 500دینار و وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش باسی لەوە کرد وردبینیی ئەو دواکارییە دەکەن و رۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە و نرخێکی نوێ بە پێی توانای حکوومەتی ھەرێم بۆ بەنزین دیاری دەکرێت."
(د.شێرکۆ جەودەت) گوتیشی: "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری سامانە سرووشتییەکان باسی لەوە کرد، ئیدی کار بە کۆبۆن ناکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو کۆبۆنە تەواو دەبێت کە ئێستا کاری پێ دەکرێت و نوێ ناکرێتەوە."
رونیشی کردەوە،تاوەکو ئێستا ئەوەش دیار نیە کە بەنزینی بازرگانی دەمینێت یاخود نا، ئەمەش رۆژی چوارشەممە یەکلایی دەبێتەوە.
به مه‌به‌ستی چاره‌کردنی گرفتی سووته‌مه‌نی، لیژنه‌ی پێشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی کوردستان له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کۆ بوونه‌وه. هه‌ردوو لایه‌نی کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک رێک که‌وتن که بریتین له:
1 نه‌وتى سپى تایبه‌ت به به‌کارهێنانى ماڵان به‌شى پێداویستیی زستانى ئه‌مساڵ دابین کراوه به هه‌مان نرخى جاران ده‌درێته هاووڵاتیان.
2- کوالێتیى به‌نزین و گازوایل کۆنترۆڵ ده‌کرێن، سه‌رپێچیکاران سزا ده‌درێن و ژوورێکى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و ژوورى سکرتاریه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دروست ده‌کرێت.
3- به هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌که‌مان رێنمایى تایبه‌ت به سزادانى توندى ئه‌و که‌سانه ده‌رده‌کرێت که ساخته‌کارى له کوالێتیى به‌نزین ده‌که‌ن.
4- کۆتاییى مانگى 9 پێشنیازى حکوومه‌ت سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى سندووقى داهاته نه‌وتییه‌کان و کۆمپانیاى کوردستان بۆ به‌دواداگه‌ڕانى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت ده‌گاته په‌رله‌مان.
5- وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌کان بڕیارى داوه کۆبۆن نه‌مێنێت.
6 سه‌باره‌ت به نرخى به‌نزین پێشنیازى جیاواز له‌نێوان لیژنه‌که‌مان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى نه‌وت و گاز هه‌بوو، ئه‌نجام بۆ رۆژی چوارشه‌مه دواکه‌وت.
7- بڕیار درا وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان، ته‌واوى زانیاریى پێویست سه‌باره‌ت به پرسى سامانى سرووشتى بداته په‌رله‌مان.
8- به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى 3 ملیار دۆلارى ساڵانه، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوه‌کانى خێرا بکات بۆ گۆڕینى کارپێکه‌رى وێستگه‌کانى کاره‌با له گازوایله‌وه بۆ گازى سرووشتى.
بڵند ئیبراھیم




