٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە بەشێك لە میدیاكان.. بە ناوی پۆلیسەوە زانیاری بڵاو مەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، تێبینییان كردووە بەشێكی كەناڵەكانی راگەیاندن زانیاری بە ناوی پۆلیسی هەولێر یان گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە بڵاو دەكەنەوە كە بە هیچ جۆرێك ئەو زانیاریانە لە ئەوان وەرنەگیراوە یانیش بڵاو نەكراوەتەوە. هۆشدارییش دەدات كە هیچ پەیامنێر و دەزگایەكی راگەیاندن بە ناوی پۆلیسی هەولێرەوە زانیاری بڵاو نەكەنەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رائید (كاروان عەبدولكەریم) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، "تێبینیمان كردووە هەندێك لە كەناڵ و ماڵپەرەكانی راگەیاندن زانیاری بە ناوی پۆلیسی هەولێر یان گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە بڵاو دەكەنەوە، ئەگەر چی ئەو زانیارییانە لە لایەن ئێمەوە وەرنەگیراون یایش بڵاو نەكراونەتەوە".

رائید (كاروان) هەروەها ئاماژەی دا، "داواكارین لە گشت دەزگاكانی راگەیاندن و پەیامنێرە بەڕێزەكان كە بە هیچ شێوەیەك بە ناوی پۆلیسی هەولێر و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە لێدوان بڵاو نەكەنەوە، تەنیا دوای پەیوەندیكردن و دڵنیابوونەوە بە خودی گوتەبێژی پۆلیس یان بە یەكێك لە سەرچاوە زانیارییەكانی سەر بە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر".

گوتیشی، "لە هەمان كاتدا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو دەزگا و میدیاكارە بەڕێزانە دەكەینەوە كە هاوكارمانن لە چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری لە كوردستان بە گشتی و شاری‌ هەولێریش بە تایبەتی".
ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار