٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە زوممار زۆر نزیك بوونەتەوە.. ئەمیری داعشیان كوشتووه‌

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-kdp.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمیری داعش لەلایەن پێشمەرگەوە كوژراوە و لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شارەدێیەكە زۆر نزیك بوونەتەوە و دەتوانن لە ماوەی تەنیا یەك سەعاتدا كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بە kdp.info-ی راگەیاند، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە زۆرینەی گوندەكانی دەوروبەری شارەدێی زومماریان كۆنتڕۆڵ كردووە و زۆر نزیك بوونەتەوە، بەڵام بە هۆی دانانی بۆمب و تەقەمەنی لەسەر رێگەكان و نەبوونی فەرمان، تاوەكو ئێستا نەچوونەتە ناو ئەو شارەدێیە.
(خەلۆ) ئاماژەیشی دا، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودان و چەكی نوێیشیان بە دەست گەیشتووە و لە حاڵەتی سەعاتی سفردان و چاوەڕێی فەرمان دەكەن بۆ ئەوەی زوممار كۆنتڕۆڵ بكەنەوە، ئەگەریش پێشمەرگە هێرش بكەن، دەتوانن لە ماوەی تەنیا یەك سەعاتدا كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار راشیگەیاند، لە ئێستادا چەكدارانی داعش لە ناوچەكەدا ژمارەیان زۆر كەم بووەتەوە، لەبەر ئەوەی دوێنێ ئێوارە ئەمیری داعش لە ناوچەی زوممار بەناوی (عەبدولقادر تەلەعفەری) لە تۆپبارانێكی هێزی پێشمەرگەدا خۆی و چەند چەكدارێكی دیكە كوژراون، كە ئەو كەسە خەڵكی تەلەعفەرە و پێشتر خۆی بۆمبی دروست دەكرد و هەموو تەقینەوەكانیش لەو ناوچەیە لە رێگەی بۆمبەكانی ئەوەوە ئەنجام دراون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار