٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە ناحیەی قەراجیشی كۆنتڕۆڵ كردەوە و لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

قەراج-kdp.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش و توانییان تێكیان بشكێنن و ناحیەی قەراجیش لەو چەكدارانە پاك بكەنەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەراج (ئیسماعیل حەمەد) بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێ كرد و پێشڕەویان كرد تاوەكو ناحیەی قەراج بە گوندەكانیەوە كە 50 گوند دەبێت، كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
ئەو بەرپرسەی پارتی ڕوونیشی كردەوە، زیانێكی زۆر بە داعش گەیەندراوە و ژمارەیەك تەرمیشیان بەجێ ماون و چەند ئۆتۆمبێلێكیشیان سوتاون.
(حەمەد) راشیگەیاند، لە ئێستادا ناوچەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە و لە داعش پاك كراوەتەوە و ئارام بووەتەوە.
لە لایەكی دیكەوە، عەقید روكن (سەلیم سوورچی) لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری مەخموور كە ئێستا لە ناوسەنتەری شاری قەراجە، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، ئێستا ناحیەی قەراج و 8 گوند لە تیرۆرستانی داعش پاك كراونەتەوە و پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و چەكدارانی تیرۆرستی داعشیش خۆیان ناگرن و هەڵدێن.
(سوورچی) گوتیشی، بە خۆشحاڵییەوە لە گرتنی ئەو شوێنانەدا لەلایەن  هێزەكانی پێشمەرگەوە هیچ شەهیدێك نەدراوە و تیرۆرستانیش چەندان كوژراو و ئوتۆمبێل و چەك و تەقەمەنییان جێ هێشتووە.

بڵند و نەشوان

هەواڵی پەیوەندیدار