٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقینەوەکەی هەولێر، سێ برینداری لێ کەوتەوە.. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەعات 6.12 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژکراو لە بەردەم پەیمانگای تەکنیکیی هەولێر کە دەکەوێتە سەر ڕێگای هەولێر - كەركووك تەقییەوە و بە هۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەست KDP.INFO گەیشتوون، ئۆتۆمبێلەكە قەمەرەیەکی ژمارە بەغدا بووە‌ و بۆمبی پێوە لكێنراوە و لە ڕێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێندراوەتەوە و کرداری خۆکوژی نەبووە.
هەر زوو و پاش تەقینەوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هێزەکانی ئاساییش و پۆلیسیش ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتووە بەر و لێکۆڵینەوەیش لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
شیاوی باسە ئەم تەقینەوەیەی هەولێر، پاش سێ تەقینەوەی بە دوای یەکدا دێت کە هەر ئەم ئێوارەیە لە کەرکووک ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار