٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی پارتی

جەمال مۆرتكە: لە گوێڕ و مەخموورین و پێشڕەویی زیاتریش دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەركردەیەكی سەربازی دەڵێت، "موژدەی سەركەوتن ڕادەگەیەنرێت، پێشمەرگەیش ڕاناوەستێت تا ئەو شوێنەی فەرمانیان پێ دراوە".

(جەمال مۆرتكە) لە بەرەكانی جەنگەوە بۆ KDP.infoگوتی، "چەند شتێكی بچووكمان ماوە كە پەیوەندی بە تەكتیكی شەڕەوە هەیە و كەمێكی دیكە موژدەی سەركەوتن لە میحوەری مەخموورەوە ڕادەگەیەنرێت، لە كاتێكدا ئێستا پێشمەرگە لەناو گوێڕ و مەخمووردایە و لە پێشڕەویی زیاتردان، بەڵام ئەمە بەپێی بەرنامە و پلان دەبێت و لە قۆناخی یەكەمدا بەم شێوە دەبێت و قۆناخی دووەمیش بەپێی پێویست هێرشەكان بەردەوام دەبن".

گوتیشی، "ئێستا بۆردوومانی فڕۆكە بۆ سەر داعش ڕاوەستاوە، چونكە پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە".

هەواڵی پەیوەندیدار