٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (عەبدوڵڵا خدر بابەکر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا خدر بابەکر)، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (عەبدوڵڵا خدر بابەکر)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا خدر بابەکر) ناسراو بە(عەبدوڵڵا ڕەشی دێگە)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٦ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار