١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی د. نەزاکەت حسێن حەمە سەعید دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی (جەمال حەمەسەعید تاوێرەیی) مامی بەڕێزیان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی د. نەزاکەت حسێن حەمە سەعید و خانەوادەکەیان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی بۆ د.نەزاکەت حسێن حەمە سەعید

هەڤاڵی بەڕێز د.نەزاکەت حسێن حەمە سەعید

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (جەمال حەمەسەعید تاوێرەیی)یمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشیی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و ئاشنایانتان ببەخشێت و، گیانی مامی کۆچکردوتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ی ١١ی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار