سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌خت له هاریکاریی هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه

ئەنتالیای-KDP.info- شەوی ڕابردوو چوارشەممە 2026/11/11، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، هه‌روه‌ها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به پێویست زانی.
له دیداره‌که‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، گۆڕییه‌وه.




