سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، جهخت له هاریکاریی هاوبهش دهکهنهوه

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا (COP31)، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دیدارێکی ئهنجام دا.
لە دیدارهکهدا، پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و ژینگەدا، تاوتوێ کران.
هەروەها باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.




