١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی قادر ئیبراھیم ھێرۆیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ و تێکۆشەری دڵسۆز (قادر ئیبراھیم محەمەد ھێرۆیی)، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی قادر ئیبراھیم محەمەد ھێرۆیی

بەڕێزان خانەوادەی قادر ئیبراھیم محەمەد ھێرۆیی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو (قادر ئیبراھیم محەمەد ھێرۆیی)مان پێگەیشت.

بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشیی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی کۆچکردوویش بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی ١١ـی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار