مەکتەبی سیاسیی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (دکتۆر سدیق هەرکی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (دکتۆر سدیق هەرکی) کرد و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (دکتۆر سدیق هەرکی) هاتووە:
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (دکتۆر سدیق هەرکی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦




