سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى تورکیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/11/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمیی بەڕێز ڕەجەب
تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ده‌گاته شاری ئەنتالیای تورکیا.
سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بەشداریکردنه لە لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).
لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كان سبه‌ى چوارشەممە ده‌ست پێ ده‌كات و دوو ڕۆژ ده‌خايه‌نێت.




