١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر کرد، لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی گوتی، په‌یامی دوێنێی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ لایه‌نه‌كان دڵخۆشكه‌ره‌ و پێویسته‌ هه‌موومان به‌رژه‌وندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان دابنێن.

ئەمڕۆ ١٠ی١١ی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە (فیۆنا به‌ترس) یاریدەدەرى کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانى وێراى بەخێرهێنانیان سەبارەت بەڕەوشى ئەمڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچەکە دوواو ئاماژەى بەوەدا کە ناوچەکە لە قۆناغێکى هەستیار تێدەپەڕێت و بەرەو گۆڕانکارى دەڕوات.

سەبارەت بە هەوڵەکانى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان میرانى دووپاتى کرد کە هەوڵەکان بەردەوامن و په‌یامی دوێنێی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ لایه‌نه‌كان دڵخۆشكه‌ره‌ و پێویسته‌ هه‌موومان به‌رژه‌وندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان دابنێن و هیوادارم هه‌موومان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ین و ئاسته‌نگه‌كان به‌لاوه‌ بنێین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت و كابینه‌ی نوێی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت.

هه‌روه‌ها بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ گرنگ زانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ‌و گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی باش له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.

لەلاى خۆیەوە (فیۆنا به‌ترس) یاریدەدەرى کونسوڵی گشتى بەریتانیا لە هەولێر سوپاسى مەکتەبى سیاسى پارتى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویسته‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ،خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئه‌م ئارامی‌ و پێشكه‌وتنه‌ی هەرێمى کوردستان و هیواى خواست هەرێم و گەلى کوردستان هەر لە پێشکەوتن دا بێت.