١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی باباجان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر بایەخی سەقامگیری و ئارامی و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ لە ناوچەكە وەك بنەمای سەرەكیی بووژانەوە و پێشكەوتن كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و بەرەوپێشەوەبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار