دیداری د. هێمن هەورامی و کونسوڵی چین، جەختکردنەوە لە دیالۆگی نیشتمانی و پاڵپشتیی پەکین بۆ هەرێم

ھەولێر-KDP.info- لە دیدارێکی نێوان د. هێمن هەورامی و کونسوڵی کاتیی چین لە پیرمام، پەکین پاڵپشتیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، هاوکات پارتی هەڵوێستی فەرمیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە دیالۆگی نیشتمانی و حکوومەتێکی بنکەفراوان ڕوونکردەوە.
ڕۆژی سێشەممە (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، لە پیرمام، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ژانگ جیانخین، کونسوڵی کاتیی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندی کونسوڵخانەی چین وردەکاریی دوایین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنیستی چینیان ڕوونکردەوە. سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیش، شاندی میوان پاڵپشتیی بەردەوامی وڵاتی چینیان بۆ هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی دەربڕی، و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان سەرجەم لایەنەکان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، کاراکردنەوەی پەرلەمان، و دوایین پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی، د. هێمن هەورامی سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پارتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگ، گفتوگۆ و بەشداریی سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا لە چوارچێوەی حکوومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانیی بنکەفراوان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئامنییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.





