١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی ئارامی کردەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەت سەقامگیریی هەردوولادا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار