مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی (سەربەست سەباح محەمەد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (سەربەست سەباح محەمەد)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ ئەم کۆستە دەربڕی.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (سەربەست سەباح محەمەد)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەربەست سەباح محەمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ٥ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦




