ڕاگهيهنراوێك لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و جەخت دەکاتەوە کە گفتوگۆ و سازانی نێوان هێزە سیاسییەکان بنەمای تێپەڕاندنی بنبەستە، هەروەها داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە ناکۆکییەکان لە ناو پەرلەماندا چارەسەر بکەن.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم. پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی تهواوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن.
هیوادارم ئهم ههنگاوه يارمهتيدهر و هاندهر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زهمينهيهكى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان ههموو لایەنە سياسييهکان.
دووپاتى دهكهمهوه كه گفتوگۆ، سازان و هاوبهشيى نێوان تهواوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/4
