سەرۆکی تەمەن بۆ KDP.info: کاراکردنەوەی پەرلەمان شانازییەکی مێژووییە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ٥٢ پەرلەمانتار، دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەمیرە حەسەن (وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار و سەرۆکی تەمەن) بەڕێوەچوو و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەم شێوەیەی خوارەوە هەڵبژێردران:
د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
رامین نوری عەودی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
مونا نەبی قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەمیرە حەسەن، سەرۆکی تەمەنی دانیشتنەکە، هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی، "بە پێزانین و شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەمڕۆ وەک سەرۆکی تەمەن کاراکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانمان بەڕێوەبرد. بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرجەم گەلی سەربەرزی کوردستان، و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەم خولە بێتە هەوێنی خزمەتی زیاتر و چەسپاندنی سەقامگیری و کارکردنی بەردەوام بۆ گەلەکەمان."




