سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 11/4، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرا.





