٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکی دیوانی پەرلەمان: سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە جێبەجێ کراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2026، ئەردەلان سەرسپی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕوونە و 51 ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە بن یاساییە، و هەروەها جەختیشی کردەوە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 10 خولەکی دەوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2026، ئەردەلان سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە جێبەجێ کراون و کارنامەی کۆبوونەوەکەش تەواو ڕوونە.

سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان جەختی کردەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، ئامادەبوونی 51 ئەندامی پەرلەمان ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو دەکات و کۆبوونەوەکە شەرعییەتی یاسایی دەبێت.

لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیشەوە، ئەردەلان سەرسپی ڕوونی کردەوە، هەنگاوەکان ئاسانن و پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تەنیا 10 خولەکی پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار