پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، لە یازدەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی، خوالێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
ئەمڕۆ یازدە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقیدا تێدەپەڕێت. خوالێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی دۆستێکی نزیکی من و کەسایەتیی نیشتیمانیی خاوەن پێگە و سیاسەتمەداری کاریگەری عێراقی بوو، ڕۆڵێکی مێژوویی لە ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی و بنیاتنانەوەی عێراقی تازەدا گێڕا. کۆچی دوایی ئەحمەد چەلەبی بۆشاییەکی گەورەی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بەجێهێشت و ڕۆڵی لە مێژووی سیاسیی عێراقدا جێگەی تەقدیرە.
یادی بەخێر و ناوی بە بەرزی بمێنێتەوە.
ڕەحمەتی خودای گەورەی لێ بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.




