٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێبوار تاڵەبانی بۆ KDP.info: ڕێكکەوتنی شنگال بەبێ کورد سەدا سەد پێشێلکاریی دەستوورە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت کە هەر ڕێكکەوتنێک سەبارەت بە ڕەوشی شنگال بەبێ بەشداریی کورد ئەنجام بدرێت، پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستووری عێراقە. جەختیش دەکاتەوە کە شنگال خاکی کوردستانە و بابەتی ناوچە کوردستانییەکان جێگەی سازشکردن نییە.

ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "نەگونجاوە کەسانێک بڕیار لەسەر ناوچەیەک بدەن کە هی ئەوان نییە. مێژوو دەیسەلمێنێت کە زۆرینەی دانیشتووانی ویلایەتی مووسڵ کورد بوون، بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووریش ئەو ناوچانە کوردستانیین و دەبێت کورد لە هەموو ئاستەکانی بڕیاردا لەوانەش سەربازی و یاسایی بەشدار بێت."

تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق و سەردەمی بەعس کرد بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئەو ناوچانە و گوتی، "حکوومەتەکانی پێشوو هەموو ڕێگەیەکیان تاقیکردەوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا و ناسنامەی ناوچە کوردستانییەکان، بەڵام سەرئەنجام شکستیان هێنا و ناوچەکان بۆ ئامێزی کوردستان گەڕانەوە."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت گوتیشی، "نابێت نوێنەرانی کورد لە بەغدا بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە دەستوورییە بێدەنگ بن. ڕاستە ناکۆکیی سیاسی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا هەیە، بەڵام ناسنامەی ناوچە کوردستانییەکان کە سەدان هەزار کەس لەپێناویدا بوونەتە قوربانی، بابەتی نیشتمانیین و بە هیچ جۆرێک سازشیان لەسەر ناکرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار