گەرمیان.. ڕۆڵی مێژوویی و کاریگەریی ئافرەتان لە قۆناغەکانی خەباتی پارتیدا بەرز دەنرخێنرێت

گەرمیان-KDP.info- لە سیمینارێکی تایبەتدا بۆ کادیرانی ئافرەت لە لقی ٢٢ی گەرمیان، تیشک خرایە سەر ڕۆڵی کاریگەر و بەشداریی مێژوویی ئافرەتانی کوردستان لە سەرجەم قۆناغەکانی خەبات، تێکۆشان و بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
لە بارەگای لق، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و پێگەیاندنی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، سیمینارێکی بەناونیشانی (گرنگیی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە مێژووی پارتی)دا بۆ خاتوو شلێر ئەحمەد، کارگێڕی لقی ٢٢ ساز کرد.
لە سیمینارەکەدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کادیرانی ئافرەت لە سنووری لقەکە، تیشک خرایە سەر بەشداریی مێژوویی و ڕۆڵی کاریگەری ئافرەتانی کوردستان لە سەرجەم قۆناغەکانی خەبات، تێکۆشان و بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
سیمینارەکە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی لقدا دێت بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر و بەهێزکردنی توانابەخشیی کادیرانی ئافرەت لە بەڕێوەبردن و کاری ڕێکخراوەییدا.





