٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی دکتۆر گۆڤەند شێروانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئەکادیمیست دکتۆر گۆڤەند شێروانی کرد و هیوای دڵنەوایی بۆ کەسوکاری خواست.

دەقی پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی دکتۆر گۆڤەند شێروانی.

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادەی دکتۆر گۆڤەند شێروانی، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمست دکتۆر ( گۆڤەند شێروانی )مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایتان پێ ببەخشێت و رۆحی خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

28ـی تشرینی یەکەمی  2026

هەواڵی پەیوەندیدار