٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. گۆڤەند شێروانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. گۆڤەند شێروانی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بۆ کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و ئەکادیمیستی ناسراو و پسپۆڕی بواری وزە، پرۆفیسۆر گۆڤەند شێروانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان