هۆشیار زێباری پێشوازی لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا کرد

بەغدا-KDP.info- هۆشیار زێباری بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا کرد.
لە چوارچێوەی دیدارە دیپلۆماسییەکاندا، ئەمڕۆ لە بارەگای ناوەند لە بەغدا، بەڕێز هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا، خاتوو ئانتۆن گافنی (Anton Gaffney) و وەفدی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ڕایان وایت (Rhian White)، جێگری باڵیۆز بەوەکالەت.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرا. هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، و بەرەوپێشبردن و بەردەوامییان کرایەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان
ناوەندی سەرکردایەتی بەغدا
٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦

