مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (عوسمان پیرۆت حەمەئەمین) دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (عوسمان پیرۆت حەمەئەمین)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ماڵبات و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.
دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو (عوسمان پیرۆت حەمەئەمین)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (عوسمان پیرۆت حەمەئەمین) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٦




