٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانیی چیکدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری چیکدا کرد، تێیدا پیرۆزباییی سەرۆک بارزانی گەیانده کونسوڵی گشتی و جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداریی لەو ڕێوڕەسمە تایبەتەدا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری چیک لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتەکەیانەوە ڕێکخرابوو.

لە میانی بەشداریکردنیدا، د. هێمن هەورامی پیرۆزباییی گەرمی سەرۆک بارزانی ئاراستەی کونسوڵی گشتیی چیک کرد و ئومێدی بەردەوامی و گەشەپێدانی زیاتری بۆ پەیوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک خواست.

کۆماری چیک لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق نوێنەرایەتیی دیپلۆماسییان لە هەولێر کردووەتەوە، و ئەمساڵ ٢٠ ساڵی تەواو بەسەر هەبوونی کونسوڵخانەی فەرمیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت.