پارتی و حزبی دەعوە دوا پێشهاتە سیاسییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

بەغدا-KDP.info- لە چوارچێوەی دیدارە سیاسییەکاندا، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە شاندێکی حزبی دەعوەی ئیسلامی کرد، تێیدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و بەردەوامیی هەماهەنگیی سیاسی کرایەوە.
ئەمڕۆ، لە بارەگای ناوەندی سەرکردایەتی لە بەغدا، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی حزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی عەباس ئەلبەیاتی، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە وردی ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەربارەی دوا پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە و عێراق کرا.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی، بەردەوامیی هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەهێزکردنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی پڕۆسەی سیاسی بکات.

