٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ مەکتەبی سکرتاریەت و ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  د.پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی جوان یونس ڕۆژبەیانی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و هەڤاڵانی مەکتەب، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەڤاڵان لە مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ڕۆڵ و پێگەی گرنگی ئافرەتان لە کار و چالاكییەكانی سنووری مەکتەبی ڕێکخستن کرایەوە، هەروەها ئامادەکاری و بەرنامەکانی ئایندەی ناوەندەکانی ئافرەتان بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری کارەکان تاوتوێ کران.

لە کۆتاییدا، دەستخۆشی و پشتیوانیی تەواوی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ هەوڵ و چالاكییەکانی ناوەندەکانی ئافرەتان دووپات کرایەوە.