٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانییەکان: فەرمانبەرانی سنووری (بنەسڵاوە، بەحرکە، دارەتوو و کەسنەزان) بەپەلە سەردان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە دەکەونە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی (بنەسڵاوە، بەحرکە، دارەتوو و کەسنەزان)، بە زووترین کات سەردانی شارەوانییە پەیوەندیدارەکان بکەن.

بەپێی ئاگادارییەکە، سەردانیکردنی فەرمانبەران بە مەبەستی تەواوکردن و ڕاییکردنی مامەڵەی وردبینیی زەوییەکانیانە، ئەوەش لەپێناو خێراتر بەڕێوەچوونی ڕێکارە ئیدارییەکان و دابەشکردنی زەوی.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکان جەخت دەکاتەوە پێویستە فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا سەردان بکەن، چونکە لە ئەگەری دواکەوتنیان، ڕێکارەکانی پێدانی زەوییەکانیان دوادەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار