١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەقڵاوە.. جەخت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پارتی بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

شەقڵاوە-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پارتی بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک، گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ، و خێراکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنورەکە کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، بە بەشداریی پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، چیا محەمەد یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن، هیوا گەیلانی بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، کارگێڕانی لق، بەرپرسانی ناوچە و ڕێکخراوەکان، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی، سەربازی و ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچەکە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ستراتیژیەت و بەرنامەی کارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی، جێبەجێکردنی داخوازییەکانی هاووڵاتییان و فراوانترکردنی ڕووبەری خزمەتگوزارییەکان. هاوکات بایەخی پرۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی بواری گەشتیاری، بوژانەوەی ژێرخانی سروشتیی گوندنشینان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ لە دەڤەرەکە تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو.

پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، جەختی لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی تەواوی دامودەزگاکان کردەوە بە گیانی پاڵپشتی لە پێناو خزمەتی گشتیدا و ئاماژەی بەوە کرد، "خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕۆڵێکی کارایان لە شۆڕشەکانی کورددا هەبووە و بە بەخشینی چەندین شەهید داستانی مەزنیان تۆمار کردووە، بۆیە شایستەی باشترین خزمەتگوزارین."

لە تەوەرێکی تردا، ڕووناکی خرایە سەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکە، بەتایبەتی کۆتاییهاتنی کارەکانی پرۆژەی تونێل و ڕێگەی جووتسایدی خێرا کە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاتوچوۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران دروست دەکات.

لە کۆتاییدا جەخت کرایەوە کە حکوومەت لە خزمەتکردنی ئەم دەڤەرە درێغی ناکات و ئەرکی سەرشانی سەرجەم کاربەدەستانی سنوورەکەیە کە بەردەوام لە خزمەت

هەواڵی پەیوەندیدار