بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەردانی شاعیری مەزن لەتیف هەڵمەتی کرد

سلێمانی-KDP.info- د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی شاعیری بەنێوبانگی کورد، مامۆستا لەتیف هەڵمەتی کرد.
لەو سەردانەدا، د. سالار عوسمان لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی و ژیانی پرسی و، وێڕای ڕێزگرتن لە مێژووی پڕ لە بەخشش و ماندووبوونەکانی، توانا و لێهاتوویی و دەستڕەنگینیی ئەدەبیی ناوبراوی لە خزمەتکردنی شیعر و ئەدەبیاتی کوردیدا بەرز نرخاند.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەسەرکردنەوە و ڕێزلێنان لە شاعیران و قەڵەمە داهێنەرەکان هەمیشە جێگەی بایەخی بەردەوامە، و ئامادەییی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیشی نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هەر خزمەت و کارئاسانییەک کە پێویست بێت.

