٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و  بژمێرەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی پێشوەختە بەشێوەی ئەلیکترۆنی تۆماریان کردووە، سەردانی ماڵەکان دەکەنەوە.

بۆ ئەوەی پرۆسەی سەرژمێری بە ڕێكوپێكی بەڕێوەبچێت، لە دوای كاتژمێری 12ـی شەوی ڕابردوو، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد، جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاونیشتمانیان سنووردار دەبێت و تاوەكو کاتژمێر 12:00ـی شەوی 21 لەسەر 22 بەردەوام دەبێت.

بۆ کۆتاجاریش ئەمڕۆ بژمێرەکان بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو تۆماریان کردووە، سەردانی ماڵەکان دەکەنەوە.

زانیاریی زیاتر: جگە لە تۆمارکردنی خێزانەکان، تیمەکانی سەرژمێری چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەران و ئابووری هاووڵاتییان دەکەن و لە پرۆسەی سەرژمێریشدا، زیاتر لە 130 هەزار بژمێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار