وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا پرسی ئاو و هەناردەکردنەوەی نەوتیان تاوتوێ کرد
FRI, 10 OCT 2025 21:33
تورکیا-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. تێیدا پرسی ئاو و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
بەهۆی چەندان كێشەوە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی درێژ كرایەوە
MON, 30 JUN 2025 10:41
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، حکوومەتی عێراق، بەهۆی ئەو كێشانەی لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ڕووبەڕووی هاووڵاتیان بوونەتەوە، بڕیاری دا تا 1/8/2025 ماوەكەی درێژ بكاتەوە.
ھەفتەی داھاتوو ناو تۆمارکردن بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەست پێدەکات
WED, 28 MAY 2025 18:20
بەغدا -KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی "ھەفتەی داھاتوو دەست بە تۆمارکردنی ناوی کارمەندان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان لەڕێگەی لینکەوە دەکرێت، فەرمانبەر و خاوەن بڕوانامەکان و قوتابیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن."
نەینەوا..٢٠٠ پاس بۆ ھاتوچۆی خەڵک دابین دەکرێت
SUN, 18 MAY 2025 15:47
مووسڵ -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ھەموو پارێزگاکان پاس دابین کراون بۆ ھاتووچۆی خەڵک، بۆیە ئێمەش لەڕێگەی ھەوڵەکانی خۆمان ٢٠٠ پاسمان دابین کردووە بۆ ئەوەی ھاتوچۆ بە خەڵک بکات، ئێستا تەنیا ماوە شوفێر بۆ پاسەکان دابین بکرێن.
لەم ھەفتەیە دەست بەتۆمارکردنی ھاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێت
SUN, 13 APR 2025 18:39
بەغدا_KDP.info_ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی ، لەم ھەفتەیە دەست بەتۆمارکردنی ھاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێت وئامادەکاریەکانیش بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکات .
ئەنجـوومەنی وەزیران ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری کرد
WED, 9 APR 2025 11:09
بهغدا-KDP.info- ئەنجـوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی دیاری کرد.
سوودانی و وەزیری وزەی تورکیا پرسی هەناردەکرنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن
MON, 17 MAR 2025 09:56
هەولێر-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئاڵپئارسلان، وەزیری وزەی تورکیا گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و پتەوکردنی هاریکارییەکان لە بواری ئاو و کارەبا کرد، هاوکات وەزیرەکەی تورکیا جەختی لە گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە کردەوە.
سوودانی بۆ وەزارەتەکانی نەوتی هەرێم و بەغدا: کار بە هەموواری یاسای بوودجە بکەن
SUN, 2 FEB 2025 23:06
ھەولێر-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات، دەستبەجێ کار لەسەر ئەم هەموارکردنە بکەن، بە مەبەستی وەبەرهێنانی سامانە سروشتیەکان بەتایبەت سامانی نەوت.
عێراق و ئەمهریکا كاراكردنهوهی ڕێككهوتننامهی ستراتیجییان تاوتوێ کرد
MON, 6 JAN 2025 12:56
بەغدا-KDP.info- وهزیری دهرهوهی عێراق و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە بەغدا، كاراكردنهوهی ڕێككهوتننامهی چوارچێوهی ستراتیجی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەگڤان سندی، باسی ڕەوشی سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆ KDP دەكات
SUN, 15 DEC 2024 11:51
هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ھەست بە مەترسیی ئاڵۆزییەکانی سووریا و سەرھەڵدانەوەی داعش دەکەین و دەمانەوێت بە وردی بەدواداچوون بۆ سنوورەکان بکرێت، بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی سووریا و سەرھەڵدانەوەی داعش، مەترسی بۆ سەر عێراق دروست نەکەن.